كه‌شناسی هه‌رێم: سبه‌ى باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاند

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 25/10/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له‌ كات و شوێنى جیاواز هه‌یه‌.

1111

 

Back to top button