دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی لە سووریا كۆچی دوایی كرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2019 حەمید حاجی دەروێش، دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی لە سوریا كۆچی دوایی كرد.
دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد بوو لە سووریا لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری قامشلو كۆچی دوایی كرد.
هەروەها یەكێك بوو لە  كۆنترین سیاسەتمەدارانی رۆژئاوای كوردستان و دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی بوو لە سووریا لە ساڵی 1957، كە پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد بوو لە سووریا.
Back to top button