دۆستێكی بارزانی دەبێتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا سەرۆكی هەلبژێردراوی ئەمریكا لە هەولی تەواو كردنی پێكهاتەی داهاتووی كابینەكەیەتی, هەفتەی رابردوو وەزیری بەرگری دیاری كرد وە میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە ترامپ, ریكس تیلرسۆن سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێلی ئەمەریكی كە یەكێكە لە دۆستەكانی كورد، بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دیاریكردووە.

ریكس تیلرسۆن سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێلی ئەمەریكی بووە كە یەكێكە لەو كۆمپانیا زەبەلاحانەی بواری نەوت لە جیهان كە بەشێكی ئابووری ئەمەریكای گرتووەتە ئەستۆهاوكات لە رابردوو وەك لایەنێكی گرنگ پەیوەستكراوە بە سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمریكا، ئێكسۆن مۆبیل یەكەمەكانی ئەو كۆمپانیایانە بوو كە ئامادە بوو نەوتی كوردستان بكڕێ و لەلایەن عێراقەوە چەندان جار شكاتی لێ كراوە، ریكس تیلرسۆن كە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكەیە،

وەزیری داهاتووی دەرەوی ئەمریكا چەند جارێك لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە ڕای گەیاندووە كە ئەوان پشتیوانی ئابووری كوردستان دەبن, هاوكات جەختی لە هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كردووەتەوە یەكێكە لە دۆستەكانی بارزانی

شایەنی باسە هەریەك لە میت رۆمنی كاندیدی پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا و رۆدی جۆلیانی پارێزگاری پێشووی نیویۆرك و بۆب كرۆكەر و جۆن بۆلتن و نیۆت گانگریچ كاندیدی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی حكوومەتەكەی دۆناڵد ترەمپ بوون, بەگوێرەی زانیارییەكان، دۆناڵد ترەمپ جۆن بۆڵتن باڵوێزی پێشووی ئەمەریكای لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستنیشان كردووە.

Back to top button