سەرچاوەیەك ئاشکرای کرد کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغـدا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی

سەرچاوەیەك لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاشکرای کرد کە باڵیۆزخانە کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی لەگەڵ نزیك بوونەوەی کاتی خۆپیشاندانەکانی هەینی کە وا بڕیارە لە بەغدا و شارەکانی باشوور بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەکە گوتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو پەڕی ئامادەباشی دایە و هەندێ لە کارمەندە نا سەرەکیەکانی ناردووتە دەرەوەی عێراق لە ترسی ڕوودانی کارێکی لەناکاو لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان و هەروەها ئاماژەی دا کە باڵیۆزخانە زانیاری هەیە لە نیازی خۆپیشاندەران بۆ هەڵکوتانە سەر ناوچەی سەوز.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button