هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تۆپ بارانی هێزەکانی ئەسەد لە ڕۆژهەڵاتی دێر الزور دەکات و فڕۆکەیەکی نەناسراو بنکە ئێرانیەکان بۆردوومان دەکات
شەوی ڕابردوو تۆپخانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بوونیان هەیە لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ چەند بنکەیەکی هێزەکانی ڕژێمی سوریای لە گوندی خشام و مراط لە ڕۆژهەڵاتی دێرالزوری کردە ئارمانج و لە هەمان شوێن دا فڕۆکەیەکی نەناسراو بارەگایەکی میلیشیای سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆردوومان کرد و دەست بەجێ هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەکە بڵاوەیان کرد و هەموو ڕۆناکیەکانیان کوژاندەوە و ئەمبوڵانسەکان کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.
هەروەها فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرشی ئاسمانی کردە سەر بارەگای لیوای 47 ی سەر بە میلیشیای سوپای پاسدارانی ئیران لە نزیك شاری ئەلبوکەمال و پێشبینی دەکری کوژراو و برینداری لێ کەوتبێتەوە چونکە ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری بەپەلە ڕوویان لە شوێنی بۆردوومانەکە کرد.
سەرچاوە : ستیپ نیوز