وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارێكی له‌باره‌ى په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ قوتابییانى زانكۆكان ده‌ركرد
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى په‌ڕینه‌وه (عبور) ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2019، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی نووسراوێكى ده‌ركردووه كه واژۆى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و قوتابییانه‌ى دوو وانه‌یان هه‌یه له دوو قۆناغى جیاواز، بۆیان ده‌كرێت به په‌ڕینه‌وه (عبور).