سوپای رووسیا له‌ كۆبانێ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا

 

پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاندووه‌ بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ شاری كۆبانێ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیان له‌ نزیك سنوره‌كانی توركیا ئه‌نجامداوه‌.

گوته‌بێژ به‌ ناوی هێزه‌كانی رووسیا له‌ سوریا لیوا ئایگور سیریتسكی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕؤ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌. به‌ پێی رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان ئۆپراسیۆنێكیان به‌ درێژای سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا له‌ ناوچه‌ی كۆبانێ ئه‌نجامداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌نته‌ری ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان له‌ شاری كۆبانێ وه‌ ده‌ستی پێكرد و چه‌ند كیلۆ مه‌ترێك له‌ سنوری كۆبانێ و سنوری توركیا ئامانجمان بوو وه‌ به‌ پێی ئامێری رادار ئامانجه‌كانمان دیاری كرابوون.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا گوتیشی، به‌ پێی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری سوریا چاودێری كشانه‌وه‌ی هێزه‌ كوردیه‌كان و چه‌كه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان.

Back to top button