ڤیدیۆ.. لە ناسریە خۆپیشاندان دژ بە مالیكی دەكرێت بەسەر فیتنە ناو دەبرێت
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی كە لە رۆژانی رابردوو لە چەند ناوچەیەك خۆپیشاندان دژ بە مالیكی كرا, بەهەمان شێوە لە میانەی سەردانی كردنی بۆ ناسریە, ژمارەیەك لە دانیشتوانی شاری ناسریەی خواروی عێراق خۆپیشاندانێكیان دژی سەردانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ شارەكەیان سازدا.
خۆپیشاندەرانی ناسریە دژ بە مالیكی كۆمەلێك دروشمیان دژ بە مالیكی بەرز كردوونەتەوە دەیڵێنەوە بە تاوانباری گەورەو بە “سەری فیتنە” و هۆكاری نەهامتییەكانی عێراق و لە گەندەڵی و هەڵگیرسانی شەڕی داعش دەزانن.
بەپێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆی كە لەنێو خۆپیشاندەرانەوە دەر دەخات كە ئاستی توڕەی خەلكی ناسریە بەرامبەر بە مالیكی زۆرە هاوكات خۆپیشادەران بەشێكیان لە كەسوكاری قوربانیانی سپایكەرن كە داعش قەتڵو عامیكردن لە فڕۆكەخانەی سپایكەری تیكریت.