سکرتێری ناتۆ پشتگیری هێڕشی تورکیا ناکەین، بیرۆکەی ئەلمانیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەباش دەزانین

دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و بەشێکی کوردستانی لە ڕۆژئاوا داگیرکرد، ڕووداوەکە کادانەوەی گەورەی بەدوایخۆیدا هێنا بەجۆرێک، سكرتێری گشتیی “ناتۆ” دووپاتیكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پشتیوانی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ناكات.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ لە بارەی هێڕشەکەی تورکیا ڕایگەیاندووە: ” بۆ دۆی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان پێشناری ئەلمانیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا له ژێر كۆنترۆڵی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی باشترین چارەسەرە.کە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کاری بۆ بکات.
هەروەها سكرتێری گشتی ناتۆ گوتیشی ” ئەگەر ناتۆ‌و ئەلمانیا بیرۆكه و پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ دۆخی سووریا هه‌بێت
كارێكی ئه‌رێنی ده‌بێت، كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه بدات”.
سکرتێری ناتۆ دەشلێت “هیچ داواكارییه‌ك نه‌بووه بۆ ناردنی شاندێكی ناتۆ بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، دواتریش ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌نیگێرت كرامپ – كارینپاوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا خستوویه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه پێویستی به بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه”.