مەزلوم عەبدی: تورکیا پابەندی ئاگربەست نیە، پێویستە لایەنەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و تورکیا پابەندی ئاگربەست بکەن
لەگەڵ ئەوەی تورکیا ئاگربەستی هێڕشی داگیرکاری بە دوو ڕێککەوتن لەگەڵ هەریەکە لە رووسیا و ئەمریکا کردووە، بەڵام ت ئێستا بەردەوامە لە هێڕشەکەی و فەرماندەی گشتی هەسەدەش داوا لە لایەنەکان دەکات دەسەبەری ئاگربەست بکەن لەگەڵ تورکیا.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا و جیهادیەکانی سەر بەتورکیا ئاگربەستیان کردوو ڕایان گەیاند شه‌ڕ كۆتایی هات به‌ڵام پابه‌ندی ئاگربه‌ست نییه، ئەمڕ ۆ جیهادیانه‌ی كه توركیا به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی هێرشیان كردووه و ئاگربه‌ستیان پێشێل كردووه.
مەزلوم عه‌بدی راشیگەیاندووە: پێویستە لایەنەکان، به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و توركیا پابه‌ند بكه‌ن به ئاگربه‌سته‌كه.