سهرۆك بارزانی پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدولحەمید دەروێش دهكات
سەرۆک بارزانی بۆ دەربڕینی هاوخەمی خۆی و دڵدانەوەی بنەماڵەی عەدولحەمید حاجی دەروێش ، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریا پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات .
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی عەبدولحەمید حاجی دەروێش
بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریامان پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاك عەبدولحەمید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٢٤ـی١٠ ـی