چاودێری تایبەتی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی لە زیاد بوونی رێژەی لە سێدارەدانی تازە لاوان لە ئێران دەردەبڕێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-161.jpg)
جاوید رەحمان ، چاودێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئێران ، نیگەرانی خۆی لە هە مبەر زیاد بوونی لەسێدارەدانی تازەلاوان و گووشار بۆ سەر کەمە ئایینی و نەتەوەییەکانی ئێران دەربڕی .
لە ئیستاشدا ئەو ڕاپۆرتەی جاوید ڕەحمان لە سەر ئێران ئامادەی کردووە ، گەیشتۆتە نەتەوە یەکگرتووەکان .
جاوید ڕەحمان لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەنووسێت تانیوەی مانگی ژووییەی ئەمساڵ ١٧٣ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە بەشێکیان لە کەمە ئاینیەکان بوون .