ترەمپ : ناهێڵین بۆ جارێکیتر داعش دەست بە سەر بیرەنەوتەکان دابگرێتەوە
رۆژی چووارشەممە ، دۆناڵد ترەمپ وەک بەر پەچدانەوەیەک بۆ سووریا لە وتارێکدا باسی ئەو بیرە نەوتانەی کرد کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆلی هێزەکانی تورکیا و کورد دان و گووتی ئەو چالە نەوتانە لە ژێر دەستی داعشدا بوون و ئەمریکا بە هاوکاری کورد توانیویەتی ئازادیان بکاتەوە .
هەر لەمبارەوە ، ئەمڕۆ ترەمپ لە تویتێکدا نووسی ، ئەو چاڵە نەوتانەی دوێنی ئاماژەم پێدان کە لە لایەن داعشەوە دەستیان بە سەر داگیرابوو دوواتریش ئێمە بە هاوکاری کوردەکان ئازادمان کرد ، دڵنیاتان دەکەمەوە بە هێچ شێوەیەک بۆ جارێکیتر ناهێڵین داعش دەستیان بەسەردا بگرێتەوە .