هاوکات فەرمانی لە سێدارەدان بۆ ١٦ کەس دەرچوو

 

ئەو ١٦ کەسەی لە سەربانی قوتابخانەیەک کچێکیان ئاگرتێبەردابوو بە سێدارەدان حوکمیان بۆ دەرچوو ، ئەو کچەی کە سوتێندراوە ، پێش ئەوەی بیکوژن سکاڵای لە سەر ١٦ مامۆستای قوتابت تۆمار کردبوو بە تاوانی دەسدرێژی سێکسی .

 

نوسرەت جیهانی ١٩ ساڵە کە سکالای لە سەر مامۆستای قوتابخانەی دێنی تۆمار کردبوو بە هۆی دەستدرێژی سێکسی ، بە هاودەستی چەند هاوپۆلێکی خۆیی و بە دەستووری بەرێوەبەری قوتابخانە ئاگری تێبەردرا .

 

١٦ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی نوسرەت دەستبەسەر کران ، کە ٥ کەسیان لە پۆلی خۆیدا بوون ، یەک لە تاونبارانیش ڕاستی ئاشکرا دەکات و دەڵێت بە فەرمانی بەرێوەبەری قوتابخانە دینیەکەمان نوسرەتمان ئاگر داوە .

 

لە گەڵ ١٦ کەسەکە بەرێوەبەری قوتابخانەکەش لە سێدارەدەدرێت .

 

نوسرەتی بێتاوان رۆژی ئاخری تاقیکاری ساڵ ، پێش ئەوەی بچێتە هۆڵی تاقی کردنەوە ، لە لایەن چەند کەسێکی روو داپۆشراو دەرفێندرێتو  لە سەربانی قوتابخانە ، داوای لێ دەکەن ، لە سکاڵاکەی باشگەز بێتەوە ، بەڵام کە بەگوێیان ناکات ئاگری تێبەردەدەن .

Back to top button