وەزیری دەرەوی ئاڵمانیا بۆ بەردەوامی ئاگر بەست لە باکووری سووریا سەردانی تورکیا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-163.jpg)
هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە بەردەوامی ئاگربەست لە باکووری سووریا رۆژی شەممەی داهاتوو دەچێتە تورکیا .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە درێژەدا دەڵێت ، سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی سووری پێویستە قسەی زیاتر بکرێت لەگەڵ بەرپرسانی تورک .
ماس گووتی بەردەوامی پێشڕەویەکانی سوپای تورک بۆ ناو خاکی سووریا بۆتە کیشەیەکی گەورە .
هاوکات ڕای وڵاتەکەی لە سەر لەشکرکێشی تورک بۆ سەر سووریا ڕاگەیاند و گووتی ئەم هێرشە هێچ پاساوێکی ئەوتۆی نەبووەو بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان بووە .
لە کۆتاییدا هایکوماس داوا دەکات هەرچی زووتر هێزەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و بە گشتی باکووری سووریا بچنە دەرەوە .