ڕاگەیاندەکانی ئیسرائیل باس لە نهێنیەکی نێوان سعوودیا و ئیسرائیل دەکەن
چەند ڕاگەیاندنێکی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکەن ، لە رۆژانی ڕابردوودا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گەڵ بەرپرسی باڵای مووساد لە گەڵ محەممەد بن سەڵمان کۆبوونەوەیەکی نهێنیان ئەنجام داوە .
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی ( جرۆزالیم پۆست ) و معاریۆ ) ، نیوەشەوی سێشەممە ، فڕۆکەیەکی تایبەتی ئیسرائیلی لە تەلئەڤیو ەو گەیشتۆتە عەمانی پایتەختی ئوردن ، لەوێشەوە بەرەوە ڕیازی پایتەختی سعوودیا وەرێ کەوتووە .
ئەم فڕۆکەیە هەڵگری بنیامین نیانیاهوو سەرۆک وەزیران و یایووسی کووهەن بەرپرسی مووساد بووە .
یووسی ملمەن ، پەیامنێری بەشی ئاسایشی رۆژنامەی ( معاریو ) ئەگەری ئەوەی داوە ئەم سەردانە بۆ تاوتوێی بڕیاری ئەمریکا بووە ، بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا .
حکومەتی ئیسرائیل تا ئیستا لە سەر ئەم هەواڵە کاردانەوەی نەبووە .