بەغدا هاواری لێ هەڵسا .. خۆپیشاندەران دروشمی دژ به قاسم سلێمانی دەڵێنەوە

 

ئەو خۆپیشاندەرانەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕوویان کردە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت دروشمی دژ بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سلێمانی  دەگوتەوە هەروەها بانگەوازێکیان ئاراستەی فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کرد و پرسیاری سامانە دزراوەکەی ئەو وڵاتەیان لێ دەکرد ، و پـێـشبینی دەکرێت سبەی هەینی لە چەندین شار خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت وەك ناڕەزاییەك بۆ خراپی بار و گوزەرانی خەڵك

 

شایەنی باسە حکومەتی عێراق  و بەتایبەتی وەزارەتی ناوەخۆ ڕایگەیاند کە وڵات لە ئامادەباشی دایە بۆ هەر ئەگەرێك و هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی گرتووتە بەر و پێویستە کار بکرێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ڕۆژی هەینی و هەروەها پاراستنی دامەزراوە حکومیەکان و موڵك و ماڵـی گشتی و تایبەتەکان

 

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button