لە هەفتەیەکدا چەند هێلکە بخۆیت کۆلیسترۆڵت بەرز نابێتەوە

ژەمی بەیانیان تەندروست دەبێت هێلکەی تێدابێت، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و وزە بە لەش دەبەخشێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاگاداربیت چونکە ئاستی کۆلیسترۆلی ناو لەش بەرز دەکاتەوە، هەربۆیە  زانکۆی “سیدنی” لە ڕاپۆرتێکدا ژمارەی ئەو هێلکانەی بڵاوکردەوە کە دەتوانین لە هەفتەیەکدا بیخۆین.

کۆمەڵێک زانای ئوستورالی دەڵێن دەتوانین لەهەفتەیەکدا 12 هێلکە بخۆین بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی نەخۆشی دڵ.

هەروەها دکتۆر “نیک فۆلز” دەڵێت نابێت زەردێنەی هێلکە پشتگوێ بخەین، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و پرۆتینات و چەوری تەندروستی تێدایە.

Back to top button