داواکارییەکەی میسی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر بەرشەلۆنە دەوەستێت

راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو یاریزانەی لیونێل داوای کردبوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن نرخەکەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، میسی داوای لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردبوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان لاوتارۆ مارتینێزی ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان مۆربکەن .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی ئەنتەرمیلان لە ئێستادا لەھەوڵدان بۆندی لاوتارۆ نوێ بکەنەوە و سزای ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ ، بۆ ئەوەی رێگر لە یانە گەورەکان بکەن بۆندی پێشکەش بکەن .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ئەنتەرمیلان لە ھاوینی ٢٠١٨ بۆندی لەگەڵ یاریزان لاوتارۆ مارتینێز لەبەرامبەر ٢٤ ملیۆن یۆرۆ مۆرکردبوو ، لەئێستاشدا نرخی ئەم یاریزانە گەیشتووتە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

 

نتيجة بحث الصور عن لاوتارو مارتينيز

 

Back to top button