نێچیرڤان بارزانی هۆکاری بەشداریی کردنی لە ماراسۆنەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئۆكتۆبەری 2019 هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری 3500 كەس لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو لەماراسۆنەكەی ئەمساڵیشدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا كرد.

نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی گەیشتە هێڵی كۆتایی ماراسۆنەكە، لەبارەی بەشداریكردنی لە ماراسۆنی ئەمساڵ بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند “كاتێك درووشمی ماراسۆنەكەم بینی باس لە پاك و خاوێنی ژینگە دەكات، زۆر پێمخۆشبوو بەشداربم، لەبەر ئەوەی بە نیسبەت ئێمەوە لە هەرێمی كوردستان پرسی پاكڕاگرتنی ژینگە شتێكی یەكجار گرنگە”.

نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست ئەم ماراسۆنەی ئەمڕۆ ببێتە دەستپێكردنێك بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە زۆر جیدیتر لە جاران بیر لە پاك و خاوێنی ژینگە بكەنەوە كە بۆ هەموو تاكێك ئەمڕۆ بووەتە جێگەی باس. ئێمەش وەكو هەرێمی كوردستان بێبەش نین لەوە هەر ئەمەش وایكرد ئەمڕۆ من بڕیاری ئەوەبدەم بەشداربم لەو ماراسۆنە، هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت لەڕووی پەروەردەییەوە بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە لەو وڵاتە”.

ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە ساڵی 2011 ـەوە دەستیپێكردووە . پێشبڕكێكان بریتین لە پێشبڕكێی خێزانی كە درێژییەكەی چوار كیلۆمەتر دەبێت، پێشبڕكێی نیو ماراسۆن، كە مەوداكەی 12 كیلۆمەترە و ماراسۆنی تەواو كە مەودا كەی 42 كیلۆمەترە و لەدەوری پاركی سامی عەبدولڕحمان بەڕێوەچوون.

نێچیرڤانی بارزانی  بەشداری لەماراسۆن كرد
Back to top button