بهشیر حهداد: گیانی خۆپێشاندەرێکی عێراقی لە ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت پیرۆزترە
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاى گهیاند، گیانی خۆپێشاندەرێكی عێراقی لە ھەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت پیرۆزترە، لهبارهى خۆپیشاندانەكانی سبهى عێراقهوه ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە وێنهیهكى دهست دهزگایی میدیایی “خواكوڕك” كهوتووه، دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ خۆپێشاندانەكەی سبهى هەینی ڕای گهیاندووه، ”لەكاتی ھەر ئەگەرێكی نەخوازراو و ھاتنی خۆپێشاندەران بۆ بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به هیچ شێوەیەك نه چەك و نه هیچ جۆره توندوتیژییەك بەكارنەهێنن”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێ: “دەبێت زۆر بە شێوەیەکی مەدەنیانە لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ھەڵسوکەوت بکرێت و ڕەوشەکە نەخەینە بەردەم بەرژەوەندی نەیاران”.
د. بەشیر حەداد داواش لە خۆپیشاندەران دەکات کە بەشێوەیەکی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی خۆپیشاندان بکەن، بەشێوەیەک کە پەیامەکانیان بگاتە دەسەڵات .