خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كوژراوی لێكهوتهوه
له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ر پردی كۆماری له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا خۆپیشانده‌رێك دوای برینداربوونی، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا زیاتر له 100 كه‌س برینداربوون.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر بگه‌ڕێننه‌وه و له پردی كۆماری و ناوچه‌ی سه‌وز دووریان بخه‌نه‌وه، به‌هۆی دروستبوونی توندوتیژیشه‌وه، ته‌قه كراوه و خۆپیشانده‌رێك له‌سه‌ر پردی كۆماری برینداربووه.
راشیانگه‌یاندووه كه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، خۆپشاندهرهكه گیانی له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردوه كه ژماره‌ی به‌ركه‌وتوان به گازی فرمێسك‌ڕێژ زیادی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له پارێزگاكانی به‌سره و موسه‌ننا و زیقار و كه‌ربه‌لا، هاوشێوه‌ی به‌غدای پایته‌خت، خۆپیشاندان ده‌ستپێكردوه.