پارتی سۆسیالیست دیموكراتی ئه‌لمانیا داوای سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر توركیادا ده‌كات
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هێڕشه‌كه‌ی توركیا كاردانه‌وه‌ی گه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه،به جۆرێك ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی له په‌رله‌مانی ئه‌لمانیا رایگه‌یاندووه له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ پێیوسته به‌خۆیاندا بچنه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك ناتۆ مامه‌له ده‌كه‌ن به تایبه‌ت توركیا.
رولف موتسنیش سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراسی ئه‌لمانیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه به‌شداربوون له ناتۆ ته‌نها ئه‌وه نیه پشتگیری دارایی بكه‌یت، به‌لكو ئه‌ندام بوون له ناتۆ رێزگرتنه له یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها هێرشی سوپای توركیا له باكوری سوریا به مه‌به‌ستی پارستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بێگومان راست نیه، وه له‌گه‌ڵ كڕینی سیسته‌می موشه‌كی S400 له رووسیا گومانی من له‌سه‌ر توركیا زیادبوون.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیالیست دیموكرات گوتیشی: له‌سه‌ر سكرتێری گشتی ناتۆ پێویسته كه به‌كرده‌یی سزا به‌سه‌ر توركیا دا بسه‌پێنێـت به‌هۆی ئه‌و رۆله‌ی توركیا له رۆژئاوای كوردستان گێڕای له چوارچێوه‌ی ناتۆ. هه‌روه‌ها داواشی كرد كه پێویسته هه‌موو وڵاتان پێفرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرن، به هاوپه‌یمانی گومرگی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا دابچنه‌وه.
لای خۆشیه‌وه مال‌و درایه‌ر سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌لمانیا به وه‌كاله‌ت به ئاژانسی هه‌والی ئه‌لمانیا دی بی ئای راگه‌یاندووه له‌سه‌ر كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی پێیوسته به به‌رپسارێتی خۆیان هه‌لبستن له به‌رامبه‌ر توركیا و له هه‌نگاوی دووه‌م سزای ئابوری به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.