ناتۆ داگیركاری توركیا له رۆژئاوای كوردستان و رێککەوتنی لەگەڵ رووسیا تاوتوێده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا ئه‌نگرێت كرامپ كارینا پاوه‌ر رایگه‌یاند كه‌پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام له‌ژێر چاودێری كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی دروستبكرێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌لمانیا دوێنێ ناتۆ كۆبوویه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی درێژه‌ی هه‌یه، سكرتێری گشتی ناتۆش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موومان هاوڕاین كه‌ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دژ به‌دوژمنه هاوبه‌شه‌كه‌مان داعش به‌ده‌ست هاتوون بپارێزرێت.
یان ستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لەبارەی كۆبوونه‌وه دوو رۆژیه‌كه رایگه‌یاند وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌شدار له ناتۆ دوێنێ گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی رووداوه‌كانی باكوری سوریا بۆچونی جیاواز هه‌بوون، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌فته‌ی رابردوو توندوتیژیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببویه‌وه،هه‌روه‌ها لێره هه‌ولده‌ده‌ین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێکانی سوریا بدۆزینه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌پشتیوانی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.
لای خۆشیه‌وه كارینا پاوه‌ر رایگه‌یاندووه له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له برۆكسل چاوی كه‌وتووه به‌هاوتا توركه‌كه‌ی پرسی هێڕشه‌كانی توركیای له‌رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ تاوتوێكردووه، وه‌زیری به‌رگری توركیا پێی راگه‌یاندووه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه بۆ ئامانجێكی سیاسی درێژ مه‌ودانیه، به‌لكو جارێكی دیكه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی بكات، وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له رۆژئاوای كوردستان له‌ژێر چاودێری كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی باشترین چاره‌سه‌ره.