عادل عەبدولمەهدى: لاریمان نییە لە هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت بەپێى دەستور

 

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڕشه‌ی خۆپیشاندێكی سه‌رتاسه‌ریان له عێراقكرد،سەرۆك وەزیرانى عێراق گوتارێكی پیشكه‌ش كردوو پێویسته‌ وڵاتانى دراوسێى عێراقی ڕێز لە سەروەرى خاکى عێراق بگرن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆك وەزیرانى عێراق گوتیشی: لاریمان نیە لە هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت بەپێى دەستور. له‌ گوتاره‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ عێراق ببێتە دەوڵەتی هاووڵاتی و چەک لەدەستی دەوڵەتدا‌ بێت .

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێارق گوتیشی: هەفتەی داهاتوو دوور لە پشک پشکێنە دەست به‌گۆڕانکاری وزاری ده‌کەین. حکومەت پشتگیری لە دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دامەزراندنی دادگای باڵا دەكات بۆ ئەوەى گەندەڵكاران دادگایی بکرێن.

هاوكات ئاشكراشی كرد: وه‌ك چاكسازی دارایی موچه‌ی پله‌ باڵاكان بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت داده‌مه‌زرێنین .

Back to top button