ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆژئاوای كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له رۆژ ئاوای كوردستان ده‌ركرد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بویه مایه‌ی ره‌خنه‌ی زۆری كۆنگرێسمان و ئیداره‌ی ئه‌مریكا، به هۆیه‌وه واشنتۆن بڕیاریدا
هێزێکی 500 سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بکات، میداكانی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نن كه تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بوویه‌وه.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه له دواهه‌مین بریاری ئیداره‌ی تره‌مپ له ئه‌مریكا بڕیاردراوه كه هێزێكی 500 سەربازی بنێرێته رۆژئاوی كوردستان به چه‌كی قورسه‌وه، كه ئامانج لێی پاراستنی بیره نه‌وته‌كانی رۆژئاوای كوردستانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك .
رۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵیش لەزاری بەرپرسێکی سەربازییەوە ئاشكرایکردووە: ناردنی ئه‌و هێزه سه‌ربازیه بۆ رێگری كردنه له زیاد بوونی هه‌ژموونی رووسیا له‌و ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێگری یه له پێشێلكاریه‌كانی توركیا و ترس له زیندوو بوونه‌وه‌ی داعشه جارێكی دیكه له‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردۆته‌وه ئامانج له ناردنی ئه‌و هێزه پێنج سه‌د كه‌سیه به چه‌كی قورسه‌وه ئامانج لێی كۆتای هێنانه به‌و شه‌ڕه‌ی كه له ئێستادا له ناوچه‌كه له ئارادا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد ناردنی ئه‌و هێزه په‌یشمانه بوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپیه له بڕیاره‌یكه‌ی پێشوتری.