دواین زانیاری لەبارەی خۆپێشاندانەكەی ئەمرۆی عێراق

ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی هەینی لە عێراق گەیشتە 21 کەس و لەم ژمارەیە دا 8 کەسیان لە بەغدای پایتەخت کوژراون، ئەمەش وای کرد ناڕەزاییەکانی خەڵك هێندەی دیکە دۆخەكەی سەختر كردووە، کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی لە بەیاننامەیەك دا ڕایانگەیاند 21 کەس کوژراون و 1700 کەسی دیکەش ئەمڕۆ بریندار بووینە
 
شایەنی باسە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خەڵك ئەمڕۆ زۆربەی شارەکانی عێراق گرتەوە وەك بەغدا و بەسرا و عمارە و ناسریە و بەسرا و بابل و سەماوە و لە هەر هەموویان خۆپیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر بارەگاکانی حیزبی دەعوە و حیزبی فەزیلە و نوسینگەی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕەوتی حیکمە و ئاگریان تێبەرداون جگە لە سوتاندنی بینایەی پارێزگای ناسریە”.
 
سەرچاوە : سکای نیوز
Back to top button