رۆژانه‌ چه‌ند ئاو بخۆينه‌وه‌

له‌ باره‌ى پێويستى ئاو خواردنه‌وه‌ى مرۆڤ، توێژه‌رانى زانكۆى هارڤاردى ئه‌مريكا له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێدا ئه‌نجامێكى جياواز له‌ توێژينه‌وه‌كانى رابردوويان به‌ده‌ستهێناوه‌.

توێژه‌ران ده‌ڵێن: پێشتر خه‌ڵك له‌ رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه‌ وا گۆشكرابوو، كه‌ رۆژانه‌ جه‌سته‌ى پێويستى به‌ دوو ليتر ئاو هه‌يه‌، جگه‌ له‌ شله‌مه‌نييه‌كانى ديكه‌.

هه‌روه‌ها روونيانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و تيۆرانه‌ هيچ بنه‌مايه‌كى زانستييان نييه‌ و به‌ شێوه‌يه‌كى ئاسايى مرۆڤ له‌ رۆژێكدا پێويستى به‌ 4 تا 6 كوپ ئاو هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى خوێ له‌ جه‌سته‌ى رابگرێت.

ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له‌ وه‌رزى هاويندا و له‌ كاتى ئه‌نجامدانى مه‌شق و وه‌رزشكردندا، جه‌سته‌ پێويستى به‌ ئاوى زياتر هه‌يه‌، بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هه‌ر كه‌سێك به‌ گوێره‌ى سرووشت و ژينگه‌ و تايبه‌تمه‌ندى خۆى پێويستى به‌ بڕێكى دياريكراو ئاو هه‌يه‌.

Back to top button