عێــراق .. ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان لە بەرزبوونەوە دایە و بارودۆخ لە باشوور گڕی گرت
ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە 21 کەس و لەم ژمارەیە دا 8 کەسیان لە بەغدای پایتەخت کوژراون ئەمەش وای کرد ناڕەزاییەکانی خەڵك هێندەی دیکە بە گوڕتر بـێت لە شارەکانی باشوور و لە لای خۆیانەوە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی لە بەیاننامەیەك دا ڕایانگەیاند 21 کەس کوژراون و 1700 کەسی دیکەش ئەمڕۆ بریندار بووینە.
شایەنی باسە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خەڵك دوو رۆژه زۆربەی شارەکانی عێراق گرتەوە وەك بەغدا و بەسرا و عمارە و ناسریە و بەسرا و بابل و سەماوە و لە هەر هەموویان خۆپیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر بارەگاکانی حیزبی دەعوە و حیزبی فەزیلە و نوسینگەی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕەوتی حیکمە و ئاگریان تێبەرداون جگە لە سوتاندنی بینایەی پارێزگای ناسریە.
سەرچاوە : سکای نیوز