سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەردانی خۆپیشاندەرانیكرد
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شەوی رابردوو سەردانی خۆپیشاندەرانیكرد لەگۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا.
بەگوێرەی میدیا عیراقییەكانیش حەلبوسی بەڵێنی داوە لەدانیشتنی پەرلەمان كە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجام بدرێت داواكارییە رەواكانییان تاوتوێ بكەن و وا لەحكومەت بكەن جێبەجێی بكات.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینێ 25ی تشرینی یەكەمی 2019 لە بەغدا و شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە چوو، بەهۆی گرژییەكانیشەوە ژمارەی قوربانیان لەبەرزبونەوەدایە هاوكات لە هەندێك لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانیش چادر هەڵدراوە و مانگرتن راگەیەندراوە.