شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 23 و دھۆك 24، لە كەركووك 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات نمە باران دەبێت.

پارێزگای ھەولێر

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای دھۆك

پارێزگای كەركووك