دیمەنێك تووش شۆكت دەکات ئۆتۆمبێلێکی هێزە عێراقیەکان خۆی بە خۆپیشاندەران دا دەکێشیت

دوێنێ هەینی چالاكوانان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی میری سەر بە فەوچی بەهاناوەهاتنی شاری بەسـرا لە باشووری عێراق کە چەند پۆلیسێك لەناوی دابوون و خۆی کێشا بە کۆمەڵە خۆپیشاندەرێك و لە ئەنجام دا دوو کەس کوژران و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم کردارە نامرۆڤانەی هێزە ئەمنیەکان لە دوای ئەوە هات کە حەوت پارێزگای باشووری عێراق قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند بەڵام ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خەڵك بەوە نەوەستا و شارەکانی بەسرا و واست و ناسریە و دیوانیە و موسەنای گرتەوە و داوای نەهێشتنی گەندەڵی و هەڵی کار دەکەن.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

https://youtu.be/89cQAYbABqM?t=4

Back to top button