جۆن کێری: ترەمپ خیانەتی لە کوردی هاوپەیمانمان کرد

وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا رەخنەی تووندی لە دۆناڵد ترەمپ گرت و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بەو بڕیارەی دوو هەفتە پێش ئێستای خیانەتی لە کورد کرد.

جۆن كیری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیداره‌ی باراك ئۆباما، ره‌خنه‌ له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له‌ دۆسیه‌ی سووریادا و ده‌ڵێت: “واشنتن زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌”.

كیری له‌ دیدارێكی كه‌ناڵی CNN ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: “زیانمان به‌ركه‌وت، سه‌رۆك تره‌مپ خیانه‌تی له‌ كورد كرد، كورده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانمان بوون، ئه‌وان رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان هه‌بوو له‌ شكستهێنان به‌ داعش و پاراستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، له‌ كاتێكدا توركیا ره‌تیده‌كرده‌ووه‌ سنووره‌كانی خۆی له‌ هاتنی داعشه‌كان بپارێزێت”.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ رێگای به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ ده‌ستیبهێنێ، له‌ راستیدا تره‌مپ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌ردۆغانی كرد، له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا هێنده‌ی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، هاوكاریی توركیای كرد بۆ چۆڵكردنی ناوچه‌ نزیكه‌كانی سنوور، ئه‌وه‌ش رووداوێكی ئاسایی نییه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ زیانمان به‌ركه‌وتووه‌”.

لەدوای راگەیاندنی کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، تورکیا لە 9-10-2019 هێرشیکردەسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەو بڕیارەی ترەمپ لە ناوخۆی ئەمریکا رەخنەی تووندی لێگیرا و بە خیانەت وەسفی دەکەن.

 

جۆن كیری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
Back to top button