شوان محەمەد تەها: خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكانی بەرهەمی كابینەی رابردووی حكومەتی عێراقن

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی گەندەلی و بێكاری زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگاكانی ناوەراست و باشوری عێراق گرتەوە, بەر پرسێكی كورد رایدەگەیەنێت نارەزایەتیەكانی بەرهەمی كابینەی رابردووی حكومەتی عێراقن.

شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” ئەو رەوەەی ئێستای لە عێراق لە ئارادا هەیەو بەرهەمی كابینەی رابردووی حكومەتی عێراقە, كەلەكەبوونی گەندەلی بێكاری كابینەكانی رابردووە ئێستا دەتەقێتەوە”.

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دەشڵێت:” لە ئێستادا حكومەتی عێراق لە هەولی جێبەجێكردنی داخوازی خۆپیشاندەرانن بەڵام هەندێك لایەنی عێراقی سواری شەپۆلی نارەزایەتی خەلكی عێراق بووە, بەدەرفەتیان زانیووە كە خیان بخزێننە نێو خۆپیشاندەران بۆ یەوەی بیكەنە دەستكەوتی حزبی خۆیان”.

هەروەها گوتیشی: “رەوشی نێو شاری بەغدا و شارەكانی دیكەی ناسەقامگیرە، چونكە ھاووڵاتیان دلگرانن بەو رەوشەی عێراقی گرتووەتەوە و ترس پەیدا بووە لای ھاووڵاتیان، بابەتەكە لەوە گەورەترە باس لە دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران و حكوومەت بكرێت، سەرۆكوەزیرانی عێراق ھاتووەتە سەر شارێكی وێران و وڵاتێكی پڕ لە كێشە و ژێرخانێكی ئابووریی سفر، ئەمانە وەك میراتێكی خراپ بۆ عادل عەبدولمەھدی بەجێ ماون، پێویستە ھەموو لایەنەكانی عێراق كار بۆ دەربازكردنی عێراق بكەن لەو قەیرانەی ئێستای تێدایە”.

Back to top button