دواین ئاماره‌كانی دوو ته‌قینه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی ئه‌سته‌نبوڵ

خواكوڕك

شه‌وی دوێنێ 10/12/2016 دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاری ئه‌سته‌نبولی هه‌ژاند به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، به‌پرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن هێشتا روون نیه‌ كێ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نجامداوه‌.

تەقینەوەی یەكەم ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بوو لە پاركی ماچكا لە بەرامبەر یاریگا‌ی ڤۆدافۆن ئارێنای یانەی وەرزشی بێشیكتاش تەقییەوە، دووەمیشیان كەسێكی خۆكوژ بوو لە پاركی بێشتەپە لە سەنتەری شار خۆی تەقاندەوە، هەردوو تەقینەوەكەش‌ تەنیا لە ماوەی 45 چركەدا ئەنجامدران.

به‌پێی ووته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە و 32 كەس كوژراون، كه‌ 5 كه‌سیان مه‌ده‌نی و 27ی دیكە پۆلیسن، 166 بریندار هەن، 10 گومانلێكراو دەستبەسەر كراون.

Back to top button