وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغداو دیوانیەی لەكار لاداو رایگەیاند خۆپیشاندانەان بەكار هاتوون بۆ تەقەكردن لە پۆلیس چەند پۆلیسێك كوژراون
دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە پارێزاكانی خواروو ناوەڕاستی عێراق دەستی پێكردەوەو بە هۆی بەریەك كەوتنی پۆلیس و خۆپیشاندەر 40 كەس كوژران و سێ هەزار كەسیش بریندار بوون, وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەكاتەوە، چەك لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێندرابێت و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و دیوانییەش لەكارەكانیان دوورخرانەوە.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە: هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك چەك دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهاتووە تەنانەت پارێزگاریان لە خۆپیشاندەران كردووە ، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێك كەس خۆپیشاندانەكانیان بەكارهێناوە بۆ ئەوەی تەقەی راستەوخۆ لە هێزەئەمنییەكان بكەن، كە بەهۆیەشەوە چەند كارمەندێك كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: بەشێك لە خۆپیشاندەران بە هۆی رووبەروو بوونەوەیان لەگەڵا پاسەوانی بارەگاكانی حزبەكان كوژراون نەك لە لایەن پۆلیسەوە بووبێت”.
لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكردووە، وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و پارێزگای دیوانییەی لە كارەكانیان دوورخستووەتەوە.