سوپای توركیا و میلیشاكانی هێڕشیان كردە سەر سنوری سەرێ‌ كانیێ‌ و شەڕێكی سەخت بەڕێوەدەچێت

 

لەگەڵ ئەوەی توركیا رێككەوتنی ئاگربەستی لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ رووسیاو ئەمریكا واژۆكردو بەڵام بەردەوامە لە هێڕشی داگیركاری و لە ئیستا سوپای توركیا و میلیشیا توند ئاژۆكانی بە چەكی قورس و بە چاوساغی فڕۆكە سیخوڕییەكان هێرشیان كردوەتەسەر گوندەكانی مرێكیس و باب ئەلخێر-ی سەربە ناوچەی زرگان لە سەرێ كانی و شەڕێكی سەخت رویداوە.

میدیاكانی نزیك لە یەپەكە رایانگەیاندووە كە سوپای توركیا و میلیشا توندئاژۆكانی ئاگربەستیان پێشێل كردوە هێرشیان كردوەتەسەر هەردوو گوندی مرێكیس و باب ئەلخێر-ی سەربە ناوچەی زرگان لە دەوروبەری سەرێ كانی لە رۆژئاوای كوردستان.

 

هەروەها میدیاكان رایانگەیاندووە كە شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك “هەسەدە” لە چوارچێوەی خۆپاراستندا، وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە، كە بە چەكی قورس و بە چاوساغی فڕۆكە سیخوڕییەكان كراوە و لە ئەنجامدا شەڕێكی سەخت رویداوە و تائێستاش بەردەوامە.

Back to top button