هۆشیار زێباری: هیچ جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی نیە كە بتوانێ ئەم پۆستە وەربگرێت

 

دوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە, داوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیانكرد, ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق یان لەسەر كار لادانی، وڵاتەكە دەخاتە بۆشاییەوە و بە زیانیش بۆ هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی باشترین كەسایەتیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لادانیشی دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە بۆشاییەوە تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان جێگرەوەیەكی بۆ دەدۆزنەوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاندووە، ئێستا لە عێراقدا هیچ جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی نیە كە بتوانێ ئەم پۆستە وەربگرێت و ڕەزامەندی هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراقی لەسەر بێت.

Back to top button