سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا مەترسیەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێدەكەن

 

لەگەڵ زیاد بوونی مەترسیەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم, لە ئێستادا پرسی سەرهەردالدانەوەی داعش بوەتە مژارێكی گەرمی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا تاوتوێدەكات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە رۆبێرت وایت لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد كە ستیڤن فەیگن، كۆنسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە كرا.

شاندی میوان ستایشی قوربانیدانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و جەخت لە پابەندبوونی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرایەوە بۆ پشتیوانیكردن لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش كە لە چەند ناوچەیەكی عێراق، خەریكی خۆرێكخستنەوەن و هەڕەشەیەكی جیددین بۆ سەر خەڵك.

Back to top button