بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەیی یاسایی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دوخرا
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كۆببێتەوە و كۆبوونەوەكەش تایبەتبوو بە پرسەكانی، وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجامدانی چاكسازییەكان و بەڵام رێژەیەی یاسای تەواو نەكرا و نەتوانرا كۆبوونەوەكە ئەنجامدبرێت.
لەو بارەیەوە سەلام شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، تەنها 120 پەرلەمانتار ئامادەی بوون, بە هۆیەوە نەتوانرا رێَژەی یاسایی تەواو بكرێت بۆیە دانیشتنەكە دواخرا.
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەبوو نوێنەرانی سائیروون، بەدر، حیكمە و فەتح لێرە بن، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئامادەنەبونیان دانیشتنەكە دواخرا.