خەرمانی کانی ئاشتی

خەرمانی کانی ئاشتی

ئەردۆگان ئارمانجەکەی پێکا و ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجام دا

دەسکەوتێك بۆ ڕژێمی سوریا

حەسانەوەی ڕوسیا

خۆزگە بە ڕۆژانی هەبوونی داعش

 

فەتوای كۆمەڵكوژی كوردەكان

 

سـەر بـڕین

 

بەدیار کەوتنی کەسانی خراپتر لە داعش

 

گەڕانەوەی بەکرێگیراوەکان

 

شێتی سەرۆکی تورکەکان

 

دەستکەوتەکانی سـوپای بەشار ئەسەد

 

پلانێکی ئەمریکی و  تورکی و ڕوسی ئاشکرا دەبێت

 

چی ڕوو دەدات لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ؟

 

 

سیناریۆی توقاندنی کانی ئاشتی

 

ئەگەر بۆتین وەك جاران بەشار ئەسەدی بۆ سەربازگەی حمێمیم بانگهێشت بکات و پلانێك دابنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی فـوڕات، ئەوە بێ گومان پلانێك نادۆزیتەوە لە پلانی کانی ئاشتی ئەردۆگان تـۆکمەتـر.

 

لەو کاتەی ئەردۆگان هەواڵی هێرش بردنە سەر ڕۆژهەڵاتی فوڕاتی ڕاگەیاند، چەندین سیناریۆ خرانە ڕوو و چەندین شرۆڤە کران بۆ ئەوەی بزانـدرێت تـورك چی دەوێت لەم جەنگە ؟

 

بەڵام هێچ کەس پێشبینی نەدەكرد ئایا ئۆپەراسیۆنەکە بۆ کوێ دەچێت ؟

 

ئەردۆگان چەندین ئارمانجی دیاری کراوی دەسنیشان کرد و پێکهاتبـوو لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ سەر خاکەکەیان و دوورخستنەوەی کوردەکان لە سنووری تورکیا.

 

وەسیەتێکی ئەمریکی هەبوو بۆ نەهێشتنی گەڕانەوەی داعش ، ئایـا تا ئێستا چی ڕووی داوە ؟

 

چی ئارمانجێك بەدەست هات بۆ ئەردۆگان ؟

 

 

 

 

 

 

 

ناوچەیەکی ئارام بۆ ڕژێمی ئەسەد

 

 

لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەی کەوتبووە ژێـر کۆنترۆلی هاوپەیمانە کوردەکان، هەندێك پێیان وابوو ئەمە ئامادەکاریە بۆ هاتنی سوپای تورکیا، بەڵام ئەوەی لەسەر زەوی ڕووی دا هاتنە ژوورەوەی سوپای ئەسەد بوو بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.

 

تا وای لێ هات هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد گەیشتنە هێڵی بەیەك گەیشتن لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بەڵام پەیامێك لە مۆسکۆوە درا بۆ نەهێشتنی ڕوبەڕوبوونەوەی رژێمەكانی بەشار ئەسەد و ئەردۆگان

 

ڕژێمی ئەسەد کۆنترۆل کردنی منبجی ڕاگەیاند، جگە لە کۆبانی و عێن عیسا لە باکووری ڕەقە و ناوچەی تەبقە لە ڕۆژئاوای ڕەقە و تەل تەمر لە باکووری حەسەکە”.

 

ئەم هەموو جموجۆڵە تەنها لە ماوەی هەفتەیەك لە دەستپێکی هێرەشانی تورکیا ڕوویدا، ئەمەش وای کرد هەندێك پێیان وابێ ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکە دوو مانگی دیکە بخایەنێت لەوانەیە سوپای ئەسەد بگاتە ئەنقـەرە!

 

ئەو بارودۆخە هاندەرێك بوو بۆ پێشبینی کردن لەلایەن هەندێ کەس لەوەی کە ڕێکەوتنێکی پێشوەختە هەبووە لە نێوان تورك و ڕوسەکان بۆ ئەوەی ڕژێمی ئەسەد دەست بەسەر هەموو ناوچەی سوریا دابگریت،  بەتایبەتی لە دوای لێدوانی پێشووەکانی بۆ پاشەکشێ ئەنقەرا لە ئیدلب و ڕێگا دان بە ڕوسیا بە لێدانی تیرۆریستەکان.

ئەمەش لە لێدوانەکەی ئەردۆگان پشتڕاست کرایەوە کە گوتی من هیچ گرفتێك نابینم لە کۆنترۆل کردنی منبج لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد.

 

گــەڕانەوەی ئاوارەکان

لەکاتی پڕوپاگندە زۆر و زەوەندەكانی  ئەردۆگان،  بەلێنێكی دا  كار بكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە سوریەكان بۆ وڵاتەکەیان،  بەڵام  لەیادی چوو دەستنیشانی وڵاتەکە بکات كە مەبەستی کامە وڵاتە؟

 

ئەردۆگان پاش دەستپێکردنی جەنگ بەناو كانی ئاشتی لەدژی هاوپەیمانە كوردەكان،  هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوڕووپی کرد بەوەی سنوورەکانی واڵا دەکات بۆ ئەوەی ملیۆنەها ئاوارە ڕوو لە ئەوڕووپا بکەن.

 

هەروەها گوتی  ئەی وڵاتانی ئەوڕووپا بگەڕێنەوە هۆش خۆتان و جارەیکی دیکە دەیڵێمەوە ئەگەر هاتوو ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە پێ هەڵساوین بە داگیرکەری ناوزەرد بکەن ؟ ئەوە کارەکە ئاسانە، دەرگاکانمان دەکەینەوە و 500 , 3 ملیۆن ئاوارەتان بۆ ڕەوانە دەکەین ،

 

ئەوەی جێگای سەرسورمانە لێرە دا لێدوانەکانی دژ بەیەکن، کە لەكاتێك دەلێتە ئاوارەكان دەتانگێڕینەوە وڵاتەکەتان،  تەنها ئەگەر ئەردۆگان پێی وابیت ئەوڕووپا وڵاتی ئاوارەکانە ونیشتیمانە ڕەسەنەکەیانە.

 

ونبـوونی داعـش

 

پاش هەفتەیەك لە دەستپێکی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات لەوانەیە وەسیەتی ئەمریکا بۆ تورکیا بە ڕێگری لە دەرکەوتنی داعش تاکە بڕگە بیتن کە تورکیا پابەندی بووە لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکەی.

 

بەڵام كاتێك سەیری فتوای زانایانی تورك دەكەیت تێدەگەیت لەوەی كە ئاراستەی توركیا دژی كورد لە داعشەكان خراپترە و وەك زانایەكی ئاینی تورك  ئاراستەی سوپای توركیا دەكات دەلێت” هیچ بریندارێك بە زیندویی مەهێڵنەوە و هەر هەموویان بکوژن و بەزەییتان پێیان نێتەوە.

 

 

زانا ئاینیەكە دەلێت کەسی بریندار لەگەڵ خۆتان مەبن ، بیکوژن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەبێتە تیرۆریست و با بچێتە دۆزەخ ، هەروەها دەشلێت” بە هێزە تایبەتەکانم ڕاگەیاندووە بریندارەکان ڕزگار نەکەن و بە هێزە ئەمنیەکانیش دەلێم هیچ کەسی بریندار جێ مەهێڵن بیانکوژن .

 

سەربازە تورکەکان زۆر بە چاکی پابەندی ئەم فتوایانە بوون و گەیشتنە ئەو ڕادەیەی لاشەی شەهیدەکان لەت لەت بکەن ئەوەش لەوانەیە لەترسی ئەوە دابـن پاش مردنیشیان بگەڕێنەوە ژیان ،

 

دیمەنێکی لەو شێوەیە ئەگەر سەربازە تورکەکان بەدیار نەکەوتبوانە، بە جل و بەرگی سەربازی تورکی و بە زمانی تورکی قسەیان نەکردبوایە و بەبی ڕیش، لەوانەیە زۆر کەس پێیان وابوو گەڕانەوەی داعشەکانە”.

 

 

 

 

 

جی ماوە لە ئارمانجەکانی کانی ئاشتی

 

 

 

لێدانی کوردەکان و لەناوبردنی خەونی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و دوورخستنەوەیان لە سنووری تورکیا یان بیانکەنە پەندێك بۆ کوردانی وڵاتانی دیکە و بەتایبەتی کوردانی تورکیا و لەم جەنگە دا ئەردۆگان و سوپایەکەی هەوڵی بۆ دەدەن

 

ئەردۆگان كە خۆی بە رابەرە توركەكە دەزانێت لەم دواییەدا لە وڵاتەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ  جەماوەرەكەی لێ دوور دەكەوێتەوە تا ڕادەی شکست هێنانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئیستەنبول کە لەوێوە بەدیار کەوت و سەری هەڵدا  كە ئەردۆگان شكەستی ناوەخۆی و جەماوەرەكەی لێی دوور دەكەوێتەوە.

 

پێ دەچی لەو کارەی دا ئەردۆگان ویستێکی هەبووە بۆ گێرانەوەی پشتگیری جەماوەرەكەی لە ڕێی دەرخستنی ئەو ئۆپراسیۆنە لەسەر نەتەوەی كورد کە  لە ماوەی سەدەیەك دا بە دوای مافی رەوای خۆیەتی،

 

بەڵام  پاش ئەو هەموو قوربانیەی كە بۆ پاراستنی جیهان و مرۆڤایەتی دایان لەشەری داعش هیوایەكیان بۆ دروست بوو لە سوریا و عێراق كە نزیك بن لە ئامانج و مافە رەواكەیان، بەڵام ئەردۆگان لە رێگای ئۆپراسیۆنی كانی خوێن وا بەدیار کەوت کە تەنها ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵە کردنەوەیە و گەڕانەوەیە بەدوای بەرژەوەندیەکی تایبەتەكانی تــورک و هیچ پەیوەندی بە بەرژەوەندیەکانی سوریەکان و ئاوارەی سوریەکان و تەنانەت پەیوەندی بە ئاشتیشەوە نیە”

Back to top button