رووسیا ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت لە هەمبەر بڕیاری پاراستنی کێڵگە نەوتیەکانی سووریا
لە دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکانی سووریا هێزلەو ناوچانە جێگیر دەکات ، رووسیا ئەمریکا دەداتە بەر ڕەخنەو بە چەتی نێونەتەوەیی ناوی دێنێت .
ئەمڕۆ شەممە مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ، هێزەکانیان لە دێرەزووری نزیک سنووری عێراق جێگیر دەکەن کەگەورەترین کێڵگەنەوتیەکانی سووریای لێیە .
ئەسپەر لە سەردانەکەیدا بۆ بروکسڵ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەرکی ئەوان پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت لە تیرۆرستانی داعش. لە ئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ئەمەریکایی لەو ناوچەیەن.
هەر لەم بارەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی بڕیارەکەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت ئەوەی ئەمریکا دەیکات چەتەگرایی نێونەتەوەییە .
لەبەیاننامەکەی رووسیادا بە ڕاشکاوی دەڵێت ، ئەو کێڵگە نەوتیانەی سووریا موڵکی کۆماری عەرەبی سووریایە ، نە هی داعشەو نە ئەمریکا