هێزەکانی سەر بە تورکیا ئاگربەستی باکووری سووریا پیشێل دەکەن

 

سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست لە باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستان واتە لە نیوان هەسەدەو سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سەربە و وڵاتە هاتبووە ئاراوە بەڵام ئەمڕۆ لە تەلتەمر هێزەکان رووبەڕووی یەکتر بوونەوەو شەڕ هاتە ئاراوە .

بەپێی ئەو هەواڵانە ی تا ئیستا لە رۆژئاوای کوردستان بڵاو بوونەوە سوپای تورکیا و چەکدارانی سووری سەر بە تورکیا چەندین گوندی سەر بە ناوچەی سەرێکانیان بۆردوومان کردووە .

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن گوندەکانی عامریە و سەفەح و مەناجیر لە شاری سەرێكانیێ بۆردومان کراوون و دانیشتوانیان ڕوویان لە حەسەکە کردووە .

 

ئاماری کوژراوو بریندار بوونی هیچ لایەنێک تائیستا ئاشکرا نەکراوە .

Back to top button