به ملیار دۆلاری شازاده‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كادیرێكی یه‌كێتی به سه‌دان ملیۆن دۆلاری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مێرده‌كه‌ی ئاشكرا كرا، ئه‌مجاره مالپه‌ڕێكی نزیك له مه‌لا به‌ختیار چه‌ندین ملیۆنه دۆلاری دیكه‌ی ئه‌و خوشكه‌ی هێرۆخان ئاشكراده‌كات.
به‌پێی ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئەندامێكی ناو نه‌هاتووی ئامادەكاری كۆنگرەی سۆسیالیستەكانی رۆژئاوا-سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه یه‌كێتی یه‌ك دینار یان دۆلاری خه‌رج نه‌كردووه به‌ڵكو سه‌رجه‌می له‌لایه‌ن پارتە سۆسیالیستەكانی ئۆرۆپا، دابینیان كردووە.
له روونكردنه‌وه‌كه كه وه‌ڵامێكه بۆ بابه‌ته‌كه‌ی شاناز، له‌باره‌ی كار و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م خاتوونه ده‌ڵێت، “وەكو (شازادە)ش بیست ساڵ بەرپرسیاری پەیوەندییەكان‌و ناوەندی دەرەوە نەبووە، مانگانە سەفتەی دۆلار وەربگرێ بەبێ ئەوەی یەك وەسڵ بداتە ئیدارەی گشتی. كوڕەكەشی مانگانە سەدان هەزار دۆلار هەتا ئێستا وەرناگرێ بۆ كەین‌و بەینی كرێی سەتەلایتەكان”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “هیچ مناڵێكیشی نەكراوەتە كونسوڵ‌و مونسڵ. لەبەغداش خانوی لەمام جەلال وەرنەگرتووەو بەپارەی سەرۆكایەتی كۆمار تەعمیری نەكردووەو نەی فرۆشتۆتەوە بەسەفارەتی كوەییت بە(27) ملیۆن دۆلار”.
له روونكردنه‌وه‌كه ده‌شڵێت، “لەكاتێكدا دڵنیاین (شازادە) ئەو كۆبوونەوانەی بۆ جیابوونەوە پێخۆشە، لە هەمانكاتدا، ئومێدەوارین دادە هێرۆ بۆی روون بكاتەوە كە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لەم مانگەدا بۆ نەكراوە، ئەوەندەی ئێمە بزانین لەسەر داوای دادە هێرۆ و باڤێڵی كوڕی نەكراوە، چونكە هەوڵی ئاشتەوایی نێو یەكێتیی دەدرێت، كە (شازادە) زۆری پێناخۆشە، چونكە خەیاڵی وایە ئەگەر جیابوونەوە لەنێو یەكێتیی رووبدات، خۆی بكاتە مەكتەبی سیاسی”.
لەبەرامبەردا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جارێكی دیكە لە فەیسبووک وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی “برام، خۆ من باسی بۆینباغ و پێڵاوە ئەبو المارکەکانی تۆم نەکردووە تاوەکو تۆ باسی جلوبەرگی من بکەیت، گەر پێت خۆشە باسی نرخی جلوبەرگ بکەین ئاساییە، فەرموو فێستیڤاڵێك لە ژێر دروشمی ( لە پێڵاوی لاستیکەوە تاوەکو قاتی مارکە) ساز بکە”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێکدا کە شەڕەقسەکەی بەدوای خۆیدا هێنا گوتبووی “لە رۆژێكدا كە میللەتەكەمان نانی نییە بیخوات و هەزار و یەك كێشە بەرۆكی یەكێتییەكەمانی گرتووە، كاكی كارگێڕ كۆنفرانسی پارتە سۆسیالیستەكانی ئەوروپا و مونتەدای سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبیمان بۆ ساز دەكات! ئەمەش لەكاتێكدایە گەورە و بچووكی حیزبەكەمان چاوەڕوانی بەستنی كۆنگرە و كۆنفرانسی یەكێتین”.
ماوه‌یه‌كه له‌نێو یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تێك بۆ ئاشكرا كردنی سه‌روه‌ت و سامانی شاناز و مێرده‌كه‌ی (له‌تیف ره‌شید) ده‌ستی پێكردووه كه هاوكات مێرده‌كه‌ی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له‌پێشنیاری بڕینی مووچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له راگه‌یانراوی 1ی حوزه‌یرانی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی دووپات كراوه‌ته‌وه.