عەلاوی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بچوککراو دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێك بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە

 

 

ئەیاد عەلاوی ڕابەری هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەمڕۆ شەممە داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بچوك کراو دەکات و ئەرکی سەر شانی ئەم حکومەتە پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردن دەبێت بۆ دەستپێکی هەڵبژاردنێکی تەشریعی پێشوەختە بۆ ڕزگار کردنی وڵات لەم بارودۆخەی کە تووشی هاتووە

 

لە بەیاننامەیەك دا ئەمڕۆ عەلاوی گوتی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەم و بە کەمتریش لەمە ڕازی نابین و ناکرێت سیستەمێکی سیاسی لەسەر بناغەی بەش بەشی بەردەوام بیت و چەندین جار لەسەر ئەم بابەتە هۆشداریمان دا

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button