پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا پیشمەرگە بە تیرۆریست ناو دەبات

 

لە کەناڵێ فۆکس هەبەری تورکی پێشکەشکارێکی سەر بە “جەهەپە” پێشمەرگە بە تیرۆریست ناو دەبات

 

شەوی هەینی فاتیح پورتەقاڵ کە کەسێکی نزیک لە ئیمان ئۆغڵویە و پێشکەشکاری تیڤی فۆکس هەبەری تورک و سەر بەحزبی ( جەهەپە “یە لە بەرنامەکەیدا پێشمەرگە وەک تیرۆریست دەناسێنێت و ڕەخنە ئاراستەی حکومەت دەکات کە لە ساڵیادی کۆماری تورکیادا ڕێگەی بە پێشمەرگەی تیرۆریست ( بە قسەی ئەوە ) داوە لە خاکی تورکیاوە خۆیان بگەێننە کۆبانێ .

 

شایانی باسە  پارتی گەلی کۆماری ( جەهەپە ) لە دوایین هەڵبژرادنی شارەوانیەکانی تورکیا دا  بە هاوکاری  کورد و بەگشتی “هەدەپە” توانی شارەوانی گەورە شاری ئیستانبوڵ بۆ خۆی مسۆگەر بکات و بە سەر ( ئاکەپە ) دا سەرکەوێت ، بەڵام وا ئیستا دەبینین سەرەڕای پشتیوانی کوردان لە سەرکەوتنەکانی ( جەهەپە ) ڕەمزی نەتەوەیی کورد واتە پێشمەرگە بە تیرۆریست ناو دەبەن .

 

Back to top button