پۆنتە : ئەردۆگان بە تۆمەتی ئەنجام دانی تاوانی جەنگی دەبێت لێپێچینەوەی لێ بکرێت

 

 

کارلا دێل پۆنتە ، دادوەری سویسرایی و دادستانی گشیتی ئەو وڵاتە کە لە ئێستادا ئەندامی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەڕاوی سووریا ڕایدەگەێنێت ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆکاری هێرشی سەربازی بۆسەر سووریا و ئەنجامدانی تاوانی جەنگی پیویستە لێپێچینەوەی لێ بکرێت و سکاڵای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی حکومی تاوانی جەنگی  لە سەر تۆمار کرێت .

 

خانمی دێل پۆنتە لە وتوێژێکدا لە گەڵ رۆژنامەی«Schweiz am Wochenende»  سویسی گووتی ئەم هێرشەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگی ئەژمار دەکرێت و بۆتە هەۆ ئەوەی بۆ جارێکیتریش شەڕ بەرۆکی ئەو وڵاتە بگرێت .

خانمی دێل پۆنتە

خانمی دێل پۆنتە کە پێشتر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تاوانی جەنگی لە ( رواندا و یۆکوسلاڤیای پشووی ) لە بەر دەست بووە لە درێژەدا دەڵێت : هێرشی ئەردۆگان بۆ سەر کوردان و لەناو بردنیان جێگەی سەرسوڕمانە ، دەبێت لێکۆڵینەوەیکی چر لەمبارەدا بێتە ئاراوە و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی حوکمی بەسەردا بسەپێت ،نابێت هەر ئاوا بە سانایی بتوانێت خۆی دەرباز کات .

 

لە کۆتاییدا خانمی پۆنتە پێداگری دەکات لە سەر ئەوەیکە ، دوورە پەرێزی ئەورووپا بۆ وڵامێکی گونجاو لە دژی تورکیا لە بەر ئەوەیە ئەردۆگان هەڕەشەی لە بروکسێل کردووە ، سنوورەکانی ئاواڵا دەکات پەنابەران خۆیان بگەێننە ئەورووپا ، واتە ئەردۆگان پەنابەران دەکاتە کارتی گووشار بە سەر ئەورووپاوە .

Back to top button