دەزگایی زانیاری یەکێتێ: ١١ کادیری پەکەکەی بە فرۆکە رادەستی میتی تورکی کرد
بەگوێرەی زانیاریەكان دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە”دژە تیرۆری یەکێتی ١١ کادیری پەکەکەیان گواستەوە بۆ تورکیا کە پێشتر رفێنرابوون یاخود رایانکردبوو و خۆیان رادەستی یەکێتی کردبوو”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” بە فرۆکەی مەدەنی جۆری Boeing B737 – 800 تایبەت بە کۆمپانیای تورکیش ئەیرلاین گەشتی ژمارە 0807 رۆژی 24/10/2019 کاتژمێر 3:30ی بەیانی و کاتژمێر 6:15 گەیشتبوونە ئیستەمبوڵ لەگەڵ تیمێکی مەدەنی دەزگای زانیاری و میتی تورکی، ھەر ئەمرۆش دەنێردرێنە زیندانی تایبەتی دەزگای میت لە ئەنکەرە”.
لەبارەی سەرۆكی رێكخراوی تاك كە رێكخراوێكی خۆكوژی پەكەكەیە لە توركیا،یەک لە کادیرەکان بەرپرسی چالاکیەکانی رێکخراوی TAK کە کوردێکی خەڵکی شارۆچکەی فارقینی باکوری کوردستانە بەناوی(ھەڤاڵ عەگید فارقینی)لە مانگی رابردوو لە رانیە بە برینداری رفێنراوە و تا ئەمڕۆ دەزگای زانیاری نکۆڵی لێ کردووە کە لای ئەوانە “.
لەو باریەوەش پێشتر پەکەکە چەندین جار داوایان لە پارتی کردبوو بۆ چارەنووسی چونکە ئەو کادیرە سەندوقە رەشەکەی TAK ە لە تورکیا. تا ئێستا ناسنامەی کادیر و گەریلاکانی تر نەزانراوە بە تەواوی.
وێنەی عەگید فارقینی