گۆڤاری فەڕەنسایی ( لو پووان ) ئامادە نییە داوای لێبوردن لە ئەردۆگان بکات
گۆڤاری ( لوپووان ) ی فەڕەنسایی لە ژمارەی ٢٤ ی خۆیدا وێنەیەکی ئەردۆگانی لە سەر رووپەڕی سەرەکی داناوەو لەی نووسیوە ( بکوژی کوردەکان ) .
لە دووای بڵاوبوونەوەی ئەم گۆڤارە ، دیوانی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایدەگەێنێت ئەم کارە ئیهانە کردنی شەرەف و شکۆی سەرۆک کۆماری تورکیایە .
هاوکات دیوانی سەرۆکایەتی تورکیا سکاڵا لە سەر سەرنووسەر ئیتان گرێنێل و بەرێوەبەری بەشی نێودەوڵەتی ئەو گۆڤارە ڕوومان گوبێر تۆمار دەکات بە تۆمەتی ئەوەی کەرامەت و شەرەفی ئەرۆگانیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە .
گۆڤارەکە لە سەردێرەکەدا باس لەوە دەکات ئەردۆگان بە هیرشی سەربازی بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا ، دەیەوێت ڕەگەز کوژ و جینۆسایدیان بکات .
لە وڵامی ئەم سکاڵایەدا ئەم گۆڤارە دەنووسێتەوە ، بێگومانین لەوەی ئەردۆگان کێشەی تایبەتی و گڕێی دەروونی لە گەڵ ئازادی هەیە بۆیەش بە یەک وشە پاشگەز نین لەو تۆمەتەی داومانەتە پاڵ ئەردۆگان ، ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە ئەرۆگان قاتڵی کوردانە .