واشنتۆن : لە دانووستانەکانی ئەتۆمیدا لە گەڵ سعوودیا پێشکەوتنی باشمان هەبووە

 

 

رێک پێری ، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا رۆژی شەممە ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٩ ڕایگەیاند دانووستانەکان ئەتۆمی لە نێوان ئەمریکا و سعوودیا پێشکەونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە .

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، ڕێک پێری لە کۆبوونەوەیەکدا لە ” ئەبوزەبی” گوتویەتی دانوستانەکەنمان لە گەڵ شانشینی سعوودی بۆ پەرەپێدانی بوواری ئەتۆمی ئەنجامی باشی لێ کەوتۆتەوە، هەر وەها گوتوویەتی ئەمریکا تا ئەو جیگەیەی لە توانای داهەیە هەوڵ دەدات هەناردەی نەوتی جیهانی بەردەوام بێت .

 

پاشایی سعوودیا لە پرۆژەی دوور مەودای ٢٠٣٠ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی وەک وزەی جێگرەوە لە بەرنامەی خۆیدا جێگیر کردووە بەڵام وەک بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانە ، بۆئەوەی بتوانێت بەرەوە پیش چوون لە هەموو بووارەکاندا لە وڵاتەکەیدا پەرە پێبدات .

Back to top button